Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:29

که‌رکوک: عه‌ره‌بێک له‌ شوێنی کوردێک کرایه‌ به‌رێوه‌به‌ری ئاو

شیاوی باسه‌ ئه‌و پۆسته‌ پشكی یه‌كێتی بوو
كه‌ركوك عه‌ره‌بێك له‌ شوێنی كوردێك كرایه‌ به‌رێوه‌به‌ری ئاو
کوردستان TV
100%

حاجم حامد جبووری خزمه‌كه‌ی راكان سه‌عید جبووری ئه‌ندازیار له‌ بیناسازی له‌ شوێنی عه‌بدولقادر مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندازیاری سه‌رچاوه‌كانی ئاو كرا به‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو له‌ كه‌ركوك.

راكان جبوری پارێزگاره‌ عه‌سكه‌ریه‌كه‌ی كه‌ركوك دوای كوده‌تاكه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دانانی له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك پارێزگاری كاتی كه‌ركوك، ئێستا ده‌ستی كردووه‌ به‌ خزم خزمێنه‌و كه‌سو كاره‌كه‌ی له‌ پۆسته‌ باڵاكانی حكومه‌ت داده‌نێت.

شیاوی باسه‌ ئه‌و پۆسته‌ پشكی یه‌كێتی بوو به‌ڵام به‌ فه‌رمانێكی راكان جبووری  به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك عه‌بدولقادر مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین كه‌ كوردێكی كه‌ركوكه‌و پسپۆری بواره‌كه‌یه‌و له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ بووه‌ خانه‌نشین كراوه‌و عه‌ره‌بێكی ناشاره‌زای خزمی خۆی له‌ شوێنه‌كه‌ی داناوه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان به‌رپرسانی یه‌كێتی زۆر هه‌وڵیان داوه‌ تا كوردێكی تر بخرێته‌ شوێنی به‌رێوه‌به‌ره‌ خانه‌نشینكراوه‌كه‌ به‌ڵام پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت رازی نه‌بووه‌و بێ حیسابكردن بۆ ئه‌وان عه‌ره‌بێكی له‌ه‌ شوێنی داناوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.