Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 14:11

بەرپرسی لقی 3ی پارتی لە کەرکووک: لە شارێکی داگیرکراودا بەشداری کۆبوونەوە ناکەین

پارته‌ كوردستانییەكان بەبێ پارتی لە كەركووك کۆبوونەوە
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یەكشەممە 7-1-2018، حیزبە كوردستانییەكانی كەركووك بەبێ ئامادەبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باره‌گاى مەڵبەندی رێكخستنی كەركووكی یەكێتی نیشتیمانى كوردستان کۆبوونەوەو لە کۆبوونەوەکەدا بیرۆکەی پێکهێنانی لیستێکی هاوبەشی کوردستانی بەناوی (كەركووك ناسنامەمانە) خراوەتەڕوو.  

لەبارەی به‌شدارى نه‌كردنى پارتی دیموكراتى كوردستان له‌ کۆبوونەوەکەدا، دكتۆر محەممەد خورشید، بەرپرسی لقی 3ی پارتی لە كەركووك رایگەیاند" له‌به‌رئه‌وه‌ى شارى كەركووك داگیركراو ‌و فرۆشراوە، بۆیە ئێمه‌ لە شارێكی داگیركراودا بەشداری كۆبوونەوە ناكەین.

لەبارەی پێکهێنانی لیستە هاوبەشەکەى چه‌ند لایه‌نى كوردى له‌ كه‌ركوك، بەرپرسی لقی 3ی پارتی گوتی" ئێمە یەك لیستی ‌و یەكدەنگی كوردمان لە كەركووك ‌و هەموو شوێنێك پێباشە، به‌لام دروستكردنی ئەو لیستە هاوبەشە لە كەركووك پەیوەستە بە دەرنجامی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی ‌و پارتی كە لە سلێمانی ئه‌نجام دراوه‌.

هەر ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستێکی باڵا لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەو لە کۆبوونەوەکەشدا پێکهێنانی هاوپەیمانی یان لیستێکی هاوبەشی کوردستانی لەسەر ئاستی هه‌رێمى کوردستان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی عێراق باسکرا، کە بڕیارە رۆژی 12-5-2018 هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان ‌و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق پێکەوە ئەنجام بدرێن. 

دوای کۆبوونەوەکەش، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی شاندی پارتی و مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازکرد، لە کۆنگرەکەدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند" پێمانباشە هەموو هێزە کوردستانییەکان پێکەوە بەشداربین لە هەڵبژاردنەکانی عێراق.

تێزانین ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان داو دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاولاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه‌ سووتاند.
 
دوو رۆژ دواى رووداوه‌كه‌، واته‌ له‌ ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سکترتێری گشتی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند" ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی ناو یەکێتی دایە.

هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژی 27/12/2017ش، جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند" هۆکاری 16ی ئۆکتۆبەر ڕیفراندۆم نەبوو، بەڵکو خیانەتی گرووپێکی نێو یەکێتی بوو. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.