له كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا 13%ـی كرێی گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه كه‌مبكرێته‌وه.
به مه‌به‌ستی گه‌شه‌كردنی قه‌باره‌ی ئابووری له سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، له‌دیوانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای چۆمان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان به ئاماده‌بوونی قائیمقامی چۆمان و به‌رپرسانی ئیداری كۆمه‌ڵگه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی شۆفێره بارهه‌ڵگره‌كان و بازرگانانی سنووره‌كه به‌ڕێوه‌چوو، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا 13%ـی كرێی گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه كه‌مبكرێته‌وه.
ئه‌حمه‌د قادر، قائیمقامی چۆمان به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: دوای كردنه‌وه‌ی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌مان به باش زانی بۆ زیاتر گه‌شه‌ی چاڵاكییه بازرگانییه‌كان له سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، بۆیه یه‌كێك له‌و بڕیاره گرنگانه كه‌مكردنه‌وه‌ی 13%ـی كرێی كاڵا‌و شمه‌كه‌كانه له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران بۆ شوێنی مه‌به‌ست بۆ هه‌موو جۆره ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر.
نزیكه‌ی 650 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران كار ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 80 رۆژی داخراوی سنووره‌كه، كاسبكاران زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت، ئه‌نجومه‌نی شۆفیره بارهه‌ڵگره‌كان بۆ فراوانبوونی جموجۆڵی بازرگانی، به بڕیاره‌كه رازی بوون.
فرسه‌ت مه‌لۆ، نوێنه‌ری بازرگانانی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم، به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێ چاڵاكییه ئابووریه‌كان له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران فراوانتر بكرێن، ده‌بێت له هه‌موو روێكه‌وه هاوكاری بازرگان بكرێت.
گووتیشی: ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌ت به هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی شۆفێره بارهه‌ڵگره‌كانی هێڵی حاجی ئۆمه‌ران بۆ ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانی پێدا ره‌ت ده‌بێ له‌جێگای خۆیدایه و به‌مه‌ش ئاستی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی ئابووری له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌رز ده‌كاته‌وه.
كه‌ریم سمكۆ – ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.