Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:28

له‌ سوید دوو که‌س برینداربوون

ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕووداو بووە و کاری تیرۆریستی نەبووە
کوردستان TV
100%


به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نزیك میترۆی شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، دوو كه‌س برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ستۆکۆڵمی پایتەختی سوید لەدەرەوەی میترۆیەکی ئەو شارە تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.

هاوکات پۆلیسی ستۆکۆڵم ڕایگەیاند تەقینەوەکە ڕووداو بووە و کارێکی تیرۆریستی نەبووە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەدا کە یەکێک لەبریندارەکان ئەو کەسەیە کە کەرەستەی تەقینەوەکەی پێبووە و تەمەنی نزیکەی 60 ساڵ دەبێت.

پۆلیسی ستۆکۆڵم ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێناچێت رووداوه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی هه‌بێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.