بریاره ئهم ههفتهیه پەرلەمانی کوردستان، کۆدەبێتەوە و چەند پرۆژە یاسایەک تاوتوێ دهكات و پڕۆژەی چاکسازی حکوومەت خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
بڕیارە ئەم هەفتەیە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسی چاكسازی لە مووچەی خانەنشینی نایاسایی بكات، هاوكات دیاریكردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش پرسێكی تری گەرمی هەرێمی كوردستانە و چاوەڕوان دەكرێ پەرلەمان وادەكەی دیاری بكات و یەكلای بكاتەوە.
ههروهها لەوانەیە لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان، پڕۆژەی چاکسازی حکوومەت خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و دواتر ئاراستەی لێژنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت، تا ئەوانیش تاوتوێی بکەن، چونکە دەبێت کۆدەنگی ھەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و لێژنە پەیوەندیدارەکانی لەسەر بێت.
ئایدن مەعرووف ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند، ئێستا دوو پرسی گرنگ كە یەكێكیان پڕۆژە چاكسازییەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و ئەوەی تریش قسەكردنە لەسەر دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانە.
گوتیشی: ئەو دوو پرسە یەكلا بكاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێ دەچێ كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكایەتیی حكوومەت و سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانیش ئەنجام بدرێ.
هەفتەی ڕابردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی فەرمی لەبارە چاكسازی لە مووچەی خانەنشینانی نایاسایی ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كرد بەمەبەستی گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی تا بە زووترین كات بكەوێتە جێبەجێكردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.