Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 08:24

هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە 16ـەی ئۆکتۆبەری رابردووەوە وەستاوه‌

هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە 16ـەی ئۆکتۆبەری رابردووەوە وەستاوه‌
کوردستان TV
100%


وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەر لە كۆتایی ئەم مانگە، دەستدەكەن بە هەناردەكردنی نەوتی خاو لە كەركووكەوە بۆ ئێران.

ئەمڕۆ وەزیری نەوتی عێراق، لە كۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، لە ڕێگەى تانكەرەوە، دەستدەکەن بە گواستنەوەی 30 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، لە كێڵگەكانی پارێزگای كەركووكەوە بۆ پاڵاوگەكانی كرماشان لە ئێران.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئێران لە بەرامبەردا، هەمان بڕە نەوت، لە باشوور ڕادەستی عێراق دەكات، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بەندەری پارێزگای بەسرەوە هەناردەی دەرەوە بکرێت.

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، عێراق و ئێران ڕێككەوتنێكیان لەسەر هەناردەكردنی نەوتی كەركوك واژوو كرد، بەپێی ڕێككەوتنەکەش، عێراق ڕۆژانە 60 هەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگەكانی كەركووكەوە هەناردەی ئێران دەكات.

هەناردەکردنی نەوتی خاوی کەرکووک لە 16ـەی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە وەستا ئەوەش دوای دەستبەسەرداگرتنی شارەکە لە لایەن حەشدی شەعبی سوپای عێراقەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.