عوسمان بایده‌میر، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له بازنه‌ی رووها ئازادكرا.
عوسمان بایده‌میر، به‌یانی ئه‌مڕۆ لە ئیزمیرەوە لە رێگەی سیستەمی دەنگ و رەنگ بەشداری لە دانیشتنی دادگای شرنا‌خ كرد و گوتەکانی لێ وه‌رگیرا. بایدەمیر به‌وه تۆمه‌تبار كرابوو كه له رۆژی 27-12-2015 له شارۆچكه‌ی جزیره به‌شداری له خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بێ مۆڵه‌ت كردبوو، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه، 07-01-2018) به‌بڕیاری دادگا ئازاد كرا.
شایه‌نی باسه درەنگانی شەوی رابردوو عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە بازنەی رووها لە شاری ئیزمیر دەستبەسەرکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.