Erbil 15°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:20

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌نگۆیه‌ک ره‌تده‌کاته‌وه‌

چوار حاڵه‌تی بردنی ئۆتۆمبێل هه‌بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، رایده‌گه‌ێنێ، حاڵه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل نه‌بووه‌، به‌ڵكو زانیارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن كه‌ چوار حاڵه‌تی بردنی ئۆتۆمبێل هه‌بووه‌ و ئه‌وانیش ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆنن كه‌ زۆربه‌یان به‌ سویچی دیكه‌ش كار ده‌كه‌ن و دوای بردنیشیان له‌ شوێنێك به‌جێیهێڵدراون.

رائید هۆگر، عه‌زیز گه‌ڵاڵی رایگه‌یاند: چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایا له‌ رێگای زانینی ئه‌و كۆده‌ی ده‌كه‌وێته‌ پێشه‌وه‌ی جامی ئۆتۆمبێله‌وه‌، چه‌ند ئۆتۆمبێلێك دزراوه‌، له‌ راستیدا شتی وانه‌بووه‌ به‌ڵكو زانیارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن كه‌ چوار حاڵه‌تی بردنی ئۆتۆمبێل هه‌بووه‌ و ئه‌وانیش ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆنن كه‌ زۆربه‌یان به‌ سویچی دیكه‌ش كار ده‌كه‌ن و دوای بردنیشیان له‌ شوێنێك به‌جێهێڵدراون و سێ له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ له‌لایه‌ن بنكه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ تا لێكۆڵینه‌وه‌ ته‌واو ده‌بێت و راده‌ستی خاوه‌نه‌كانییان ده‌كه‌ین.

گوتیشی: ئۆتۆمبێلی چواره‌م كه‌ مۆدێل به‌رزبووه‌ و ئه‌ویش كه‌سێك فرۆشتوویه‌تی و سویچێكی له‌لای خۆی هێشتووه‌ته‌وه‌ و ماوه‌یه‌ك چاودێری كردووه‌ تا شه‌وی سه‌ری ساڵ كه‌ ده‌رفه‌تی وه‌رگرتووه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌و سویچه‌ دزیووه‌ كه‌ له‌لای ماوه‌ته‌وه‌، و دواتر بردوویه‌تی بۆ شاری سلێمانی و له‌وێ فرۆشتوویه‌تی. دواتر له‌ رێگای تیمه‌كانی پۆلیس توانیمان تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ین و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش بگه‌ڕێنینه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.