به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك رایگه‌یاندووه: له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی برایه‌ك برایه‌كی خۆی به فیشه‌ك ده‌كوژێت.
پاشنیوه‌ڕۆی 6-1-2018 ، له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هاووڵاتیه‌ك فیشه‌كێك ده‌نێت به براكهیهوهو دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كه بۆ نه‌خۆشخانه به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات .
تۆمه‌تباری ڕوداوه‌كه ناوی ( ن ، س ، ش ) ، كوژراوه‌كه‌ش ناوی (س ، س ، ش ) هو له دایكبووی ( 1980 )یه .
له ئێستاشدا له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.