رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانیی رایگه‌یاندووه كه ئاڵوده‌بوون به یارییه دیجیتاڵییه‌كان به فه‌رمیی ده‌خاته ریزی نه‌خۆشییه‌كان، چونكه پسپۆڕان ئاڵوده‌بوون به‌و یارییانه به مه‌ترسیدار ده‌زانن.
به وته‌ی تارق یارسۆڤیچ وته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانیی پێناسه‌ی ئه‌مجۆره ئاڵوده‌بوونه بریتیه له: خووگرتن به یارییه دیجیتاڵی یان ڤیدیۆییه‌كان به‌ڕاده‌یه‌ك كه لاوازیی خواست و ده‌سه‌ڵات له به‌رامبه‌ر یاریی كردن به‌چه‌شنێك بێت كه كه‌سه‌كه یاریكردن بخاته پێشه‌وه‌ی هه‌موو چالاكییه‌كانی دیكه‌ی رۆژانه‌ی خۆی.
وڵاتی چین له ساڵی 2008ـه‌وه ئاڵوده‌بوون به ئینته‌رنێتی به فه‌رمیی وه‌ك نه‌خۆشیی ناساندووه و له‌وساوه چه‌ندین سه‌نته‌ری وازهێنان له‌وجۆره ئاڵوده‌بوونه‌ی بۆ نه‌جه‌وانان درووستكردووه. له‌و سه‌نته‌رانه هه‌وڵده‌درێت به زه‌خت كردن و چالاكی جه‌سته‌یی قورس ئاڵوده‌بوونی تووشبووان چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌رچه‌نده كه رێكاره‌كانی ئه‌وجۆره سه‌نته‌رانه له بواره‌كانی مرۆیی و كارامه‌یی له‌ژێر پرسیاردان.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.