Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:54

ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید سه‌رکه‌وتنی تۆمارکرد

كۆستا به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا
کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی خیتاڤی میوانی برده‌وه.

له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، تیپی میواندار به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش له‌ ڕێگای هێرشبه‌ری ئه‌رژه‌نتینی ئه‌نخێل كۆریا له‌ خوله‌كی هه‌ژده‌ تۆماركرا، له‌ گێمی دووه‌میشدا، دیێگۆ كۆستا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕیزی ڕۆخی بلانكۆس بۆ دووه‌م جار له‌ ڕیزی تیپه‌كه‌ی به‌شداری كردو گۆڵی دووه‌می ئه‌تله‌تیكۆی له‌ خوله‌كی شه‌ستوهه‌شت تۆماركرد.

دوای تۆماركردنی گۆڵه‌كه‌ش كۆستا زێده‌ڕۆیی له‌ ده‌ربڕینی خۆشیه‌كانی كردو چووه‌ ناو هانده‌ران، بۆیه‌ له‌ لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه‌ دووه‌م كارتی زه‌ردی به‌ ڕوویدا به‌رزكرایه‌وه‌و به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.

 به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی و نۆ خاڵ به‌رزبووه‌وه.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.