Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:30

ژمارەی کۆچبه‌ران له‌ 2017دا که‌متر بووه‌ته‌وه‌ بە بەراورد لەگەڵ چوار ساڵی رابردوو

رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ و كۆچبەران ژمارەی كۆچبەران ئاشكرا ده‌كات
کوردستان TV
100%


رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ و كۆچبەران رایگەیاندووە كە ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لە رێگای دەریاوە لە ساڵی 2017 گەیشتوونەتە ئەوروپا بەبەراورد بە ساڵی 2016 بۆ نیوە دابەزیووە.

رێكخراوەكە گەیشتنی 171 هەزار و 635 كۆچبەری بە بەلەم لە ساڵی 2017 تۆماركردووە، لەکاتێکدا لەساڵی 2016 ئەو ژمارەیە 363 هەزار و 504 كۆچبەر بووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لەساڵی 2015 زیاتر لە دوو ملیون پەنابەر بۆ وڵاتانی یەكیتی ئەوروپا کۆچیان کرد كە زۆرینەیان لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و  ئەفریقیا بوون. 

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا بڵاویکردبوویەوە ژمارەی  ئەو كۆچبەرانەی بە بەلەم گەیشتوونەتە ئیتاڵیا لەساڵی 2017 گەیشتووەتە 119 هەزار و 310 كەس، ئەوەش بە بەراورد بەساڵی رابردوو دابەزینی بە خۆیەوە بینیووە.

جویا میلمان وتەبێژی رێكخراوی كۆچبەران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەو ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لەساڵی رابردوودا گەیشتونەتە یۆنان 29 هەزار و 595 کۆچبەربوون، "ئەوەش كەمترین ژمارەیە بە بەراورد لەگەڵ چوار ساڵی رابردوو".

رێکخراوەکە باسی لەوەش کردووە كە 173 هەزار و 614 كۆچبەر لە ڕێی دەریاوە لەساڵی 2016 گەیشتوونەتە یۆنان. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.