راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو خۆی کاندید ناکات.
فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا گوتی: لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچن خۆم کاندید ناکەم ، ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیاندا گرنگە بۆ جێگیرکردنی سیستمی دیموکراتی.
گوتیشی، ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچن، لە وادەی دیاریکراوی خۆیاندا بۆ جێگیرکردنی سیستمی دیموکراتی گرنگە.
بەشداربوونی گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو مشتومڕێکی زۆری لە شەقامی عێراق دروست کردووە.
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە رێکەوتی 12 مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.