Erbil 11°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 13:06

سه‌رۆک کۆماری عێراق: به‌ شانازیی و سه‌ر بڵندییه‌وه‌  یادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق ده‌که‌ینه‌وه‌

له‌ رۆژی شه‌شی كانونی دووه‌مدا
کوردستان TV
100%

د. فوئاد مه‌عسوم ، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێ: به‌ شانازیی و سه‌ر بڵندییه‌وه‌  یادی نه‌وه‌د و حه‌وته‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی سوپای عێراقی نه‌به‌زمان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماردا هاتووه‌: له‌م رۆژه‌دا له‌ شه‌شی كانونی دووه‌مدا، به‌ شانازیی و سه‌ر بڵندییه‌وه‌  یادی نه‌وه‌دو حه‌وته‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی سوپای عیراقی نه‌به‌زمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ساڵی رابردو له‌گه‌ڵ هه‌مو ریزه‌كانی تری هێزه‌ چه‌كداره‌كانماندا گه‌وره‌ترین نه‌به‌ردیی نیشتمانیی له‌ مێژوی هاوچه‌رخی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ماندا تۆمار كردو له‌ داستانێكی قاره‌مانانه‌ی بێ وێنه‌دا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زن و به‌هێزه‌ی به‌دیهێنا به‌سه‌ر تاقمی داعشی تێرۆریستدا كه‌ سه‌رسامیی و پێزانین و هاوپشتیی گه‌لانی جیهانی مسۆگه‌ر كرد.

به‌ده‌گمه‌ن سوپایه‌كی نوێ توانیویه‌تی به‌م به‌هێزیی و لێوه‌شاوه‌ییه‌ خێراییه‌ متمانه‌ به‌ خۆی بكاته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ سوپای عیراقمان و هه‌مو هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان بینی، كه‌ له‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ و شێلگیرانه‌یه‌دا دژی تێرۆریستانی داعش و پاشماوه‌كانی رژێمی له‌ناوچودا به‌رجه‌سته‌ بوو.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.