ئه‌حمه‌د خاته‌می كه وتاربێژی هه‌ینی رابردووی تارانه، دانی به‌وه‌دا هێنا كه ناڕه‌زایه‌تی خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر گرانی و نه‌بوونی ئازادیی ره‌وایه و خه‌ڵك خوازیاره ده‌نگی ببیسرێت،به‌ڵام ئه‌وان ده‌نگیان نابیسرێت. هاوكات وتیشی ئه‌و ده‌نگه ده‌بێ بخنكێنرێ كه ده‌ڵێت نا بۆ غه‌ززه و لوبنان.
ئایه‌توڵڵا ئه‌حمه‌د خاته‌می وتاربێژی هه‌ینی تاران كه رۆژی رابردوو به‌شێوه‌ی كاتی له گۆڕه‌پانی گه‌وره‌ی تاران وتاریدا، له وتاره‌كه‌یدا وتی: له‌ناو خۆپیشانده‌راندا ژماره‌یه‌ك له ناڕازییانی ئێرانی به نوێنه‌رایه‌تیی له رێبه‌رانی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا درووشمیان داوه.
خاته‌می وتیشی چیرۆك ئه‌وه‌یه كه پاره له‌لایه‌ن سعوودیاوه دراوه، پیلانه‌كه ئه‌مریكا دایڕشتووه و بڕیار بووه كه ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مریكا له هه‌رات ( ئه‌فغانستان ) و ئه‌ربیله‌وه چه‌ك ره‌وانه‌ی ئێران بكات و له مانگی رێبه‌ندان دوا قۆناغی پیلانه‌كه‌یان بگه‌یننه ئه‌نجام.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.