Erbil 28°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 18:24

ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ئێران 90 قوتابی زانکۆیان ده‌ستگیر کردووه‌

ژماره‌یه‌ك چالاكوان و قوتابیی زانكۆ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێران 90 قوتابی زانكۆیان ده‌ستگیر كردووه‌
کوردستان TV
100%

هاوكات كه‌ حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران مافی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ هاوڵاتییانی خۆی زه‌وت كردووه‌، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ سه‌ر به‌ لایه‌نی ریفۆرمخوازه‌كانه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كابینه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی 90 قوتابیی زانكۆیان له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستگیر كردووه‌.

رۆژی هه‌ینی رابردوو په‌روانه‌ سه‌له‌حشوری نوێنه‌ری تاران له‌ په‌رله‌مانی ئێراندا رایگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی كابینه‌ی رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، تا رۆژی هه‌ینی واته‌ 6ـی ئه‌م مانگه‌، 90 قوتابی زانكۆی ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ زیاتریش بێت، به‌ڵام تا ئێستا 90 كه‌س له‌ زیندانن.

هه‌روه‌ها كه‌مپینی مافی مرۆڤی ئێرانیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك چالاكوان و قوتابیی زانكۆ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.