Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 14:04

ئه‌رسناڵ و چێلسی بەدوو گۆڵ یه‌کسان بوون

یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان به‌كۆتاهات.
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیستو دووه‌می خولی ئینگلیزی یانه‌ی ئه‌رسناڵ له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی چێلسی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی كردوو یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان به‌كۆتاهات.

له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه‌ هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستیان به‌یاری كرد، به‌ڵام له‌گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن، له‌گێمی دووه‌م  و له‌خوله‌كی شه‌یست و سێ جاك ویشله‌ر گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ تۆپچیه‌كانی له‌نده‌نی به‌ده‌ست هێنا.

 دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ زۆری نه‌خایاند له‌خوله‌كی شه‌ست و هه‌شت شین پۆشه‌كانی له‌نده‌ن لێدانی سزایان به‌ده‌ست هێناو یاریزان ئیدین هازارد لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكردو یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌، گوشاره‌كانی چێلسی بۆ سه‌ر گۆلی ئه‌رسناڵ زیاتر بوو تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو چوار ماركۆس ئه‌لۆنسۆ گۆڵی دووه‌می بۆ چێلسی تۆماركرد.

 له‌به‌رامبه‌ردا كورانی ئارسین ڤینگه‌ر خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌داو زۆر هه‌وڵیاندا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بگۆرن، ئه‌وه‌بوو له‌خوله‌كی نه‌وه‌دو دوو ی كاتی زیادكراو هیكتۆر بیلیرین گۆڵی دووه‌م و یه‌كسان بونه‌وه‌ی بۆ ئه‌رسناڵ تۆماركرد، به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌كۆتاهات. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.