سبه‌ی هه‌ینی ڕكابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می خولی فوتساڵی كچانی یانه پله نایابه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له گڕوپی یه‌كه‌مداو له شاری سلێمانی یانه‌ی ئه‌فرۆدێت میوانداری یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر ده‌كات، له‌م گڕوپه‌دا یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر به دوانزه خاڵ له پێشه‌نگ دایه‌و ئه‌فرۆدێتیش به نۆ خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت، هه‌ردوو یانه‌ش گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی داهاتووی خوله‌كه.
جێگای باسه له گڕوپی یه‌كه‌مدا یانه‌ی گاره له خوله‌كه‌دا كشاوه‌ته‌وه، له گڕوپی دووه‌میشدا، یانه‌ی ده‌روازه میوانداری یانه‌ی زانكۆی جیهان ده‌كات و یانه‌ی چۆمانیش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی زێره‌ڤانی ده‌بێته‌وه.
له‌م گڕوپه‌شدا، یانه‌ی زێره‌ڤانی به دوانزه خاڵ له پێشه‌نگ دایه‌و گه‌یشتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.