له‌به‌رانبه‌ر په‌یداكردنی پاروه نانێك له سنووره‌كان ،له ساڵی 2017 نزیكه‌ی به 226 كۆڵبه‌ر بوونه‌ته قوربانی كه 148 یان بریندار و 78 كۆڵبه‌ریش راسته‌وخۆ به فیشه‌كی هێزه‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئاماری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ساڵی 2017 نزیكه‌ی به 226 كاسبكار بوونه‌ته قوربانی كه 148 یان بریندار و 78 كاسبكاریش راسته‌وخۆ به فیشه‌كی هێزه‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌م ئاماره به‌راورد به ئاماری ساڵی پێشووتر رێژه‌كه‌ی روو له‌به‌رزبوونه‌وه كردووه.
به‌پێی ئاماره‌كه له‌م رێژه‌یه 148 كه‌سیان بریندار و 78 كه‌سیش كه له ته‌مه‌نی جیاوازن گیانیان له‌ده‌ستداوه، رێژه‌ی قوربانیانی 2017 به‌راورد به ساڵی پێشووتر به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه به‌جۆرێك له ساڵی 2016 به گشتی 96 كاسبكاری كورد له‌به‌رانبه‌ر په‌یداكردنی پاروه نانێك له سنووره‌كان بوونه‌ته قوربانی و له‌وانه‌ش 48 یان به ده‌ستی سوپای پاسداران گیانیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه.
ئه‌م ئاماره له‌كاتێكدایه كه رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی باس له رێژه‌ی زیاتری قوربانیانی كورد ده‌كات، چونكه جگه له‌و كاسبكارانه‌ی راسته‌وخۆ به فیشه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌كوژرێن، رێژه‌یه‌كی به‌رچاویش به‌هۆی كاسبییه سه‌خته‌كه‌یان له سنووره‌كاندا به‌هۆی مین و له‌شاخ هه‌ڵدێران و ره‌قبوونه‌وه له سه‌رمان و رووداوی جۆراوجۆر گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.