ته‌ڵاڵ بن عه‌بدولعه‌زیز شازاده‌ی سعودیه و باوكی وه‌لید بن ته‌ڵاڵ ملیاردێری جیهانی ٥٠ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه و به‌هۆیه‌وه له ماوه‌ی ته‌نها مانگێكدا ١٠ كیلۆگرام له كێشی كه‌میكردووه.
شایانی باسه باوكی وه‌لید بن ته‌ڵاڵ به‌هۆی ده‌ستگیركردنی كوڕه‌كه‌یه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه مانگرتنی له خواردن ده‌ستپێكردووه ئێستا ته‌ڵاڵ عه‌بدولعه‌زیز له‌ڕێی سۆنده‌وه خۆراكی پێده‌درێت .
گفتوگۆكانی سعودیه له‌گه‌ڵ وه‌لید بن ته‌ڵاڵ له‌باره‌ی ئازادكردنی گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست، له‌به‌رئه‌وه‌ی بن ته‌ڵاڵ داواكارییه‌كانیانی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و ئاماده‌نییه دان به هیچ سه‌رپێچییه‌كدا بنێت.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای مانگی ١١ی ٢٠١٧، به فه‌رمانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعودیه، ده‌یان شازاده و به‌رپرسی حكومی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ركراون، كه له نێویاندا وه‌لید بن ته‌ڵاڵ شازاده و ملیاردێری به‌ناوبانگی تێدایه.
سه‌رچاوه/ روسیا ئه‌لیه‌وم
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.