بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌و به‌شه بودجه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه واقیعی نیه كه وه‌زاره‌تی بازرگانی و پلاندانانی حكوومه‌تی عێراق دیاری كردووه .
فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی دیڤچوونی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: كه ئه‌و به‌شه بودجه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه پشتبه‌ستراوه به ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی و پلاندانانی حكوومه‌تی عێراقه‌وه دیاری كراوه و گوتی ئه‌و ژماره‌یه واقیعی نیه.
فازڵ نه‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه رێكه‌وتنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه‌یه كه له سه‌دا 17ی بۆ ته‌رخان بكرێت تا سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.