Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 04:24

ئه‌هوازییه‌کانی ئێران حکومه‌تێک له‌ تاراوگه‌ پێکده‌هێنن

داوا ده‌كه‌ن هه‌مووان به‌شداری له‌م پرۆژه‌ نیشتمانییه‌دا بكه‌ن
کوردستان TV
100%

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌كانی ئه‌هواز حكومه‌تێك له‌ تاراوگه‌ پێكده‌هێنن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستییان به‌ گفتوگۆكردن كردووه‌.

به‌پێ هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی عوكازی سعودی، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌كانی ئه‌هواز له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندووه‌: دوای په‌یوه‌ندی گرتن و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئه‌هواز، به‌نیازن ده‌سته‌یه‌كی دامه‌زراندنی باڵا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئه‌هوازی له‌ تارواگه‌ پێكبهێنن.

به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌هواز ده‌شڵێ: هه‌وڵه‌كانمان چڕكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی راوبۆچوونی سه‌رجه‌م ئه‌هوازییه‌كان لێك نزیك بكه‌ینه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رێكخراو و فراكسیۆنه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌ نیشتمان په‌روه‌ره‌كانی ئه‌هواز ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان به‌شداری له‌م پرۆژه‌ نیشتمانییه‌دا بكه‌ن.

پێكهێنانی حكومه‌تێك له‌ تارواگه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌كانی ئه‌هواز له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند رۆژه‌ له‌ شاره‌كانی ئێران ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی هاووڵاتیان زۆربه‌ی شاره‌كانی گرتۆته‌وه‌و تائێستاش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خۆپیشانده‌ر كوژراون و ژماره‌ی ده‌ستگیركراونییش له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.