ئیمانوێل ماكرۆن داوای له حه‌سه‌ن ڕۆحانی كردووه‌و دان به‌خۆیدا بگرێت له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كاندا و ڕێز له ئازادی ڕاده‌ربڕین و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بگرێت.
ئیمانوێل ماكرۆن ، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا داوای له هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی كرد دان به‌خۆیدا بگرێت له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كاندا.
هه‌روه‌ها ماكرۆن نیگه‌رانی خۆی بۆ ڕۆحانی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كوژراوان و برینداره‌كانی خۆپیشاندانه‌كان كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه به‌رده‌وامه و پێی وتووه كه پێویسته ڕێز له ئازادی ڕاده‌ربڕین و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بگرێت.
بڕیاربوو ژان ئیڤ لۆدغیان ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی تاران بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئاڵوزییهكانهوه سه‌ردانه‌كه بۆ كاتێكی دیكه دواخراوه.
سه‌رچاوه: ڕۆیته‌رز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.