Erbil 8°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 08:31

له‌ساڵی نوێ یه‌که‌م حاڵه‌تی دزیکردنی ئۆتۆمبێل له‌ که‌رکوک تۆمارکرا

سێ چه‌كداری نه‌ناسراو ئوتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كی شاره‌كه‌یان دزی
کوردستان TV
100%

له‌شاری كه‌ركوك یه‌كه‌م حاڵه‌تی دزیكردن له‌ ساڵی نوێ تۆماركرا، له‌و كاته‌وه‌ی سێ چه‌كداری نه‌ناسراو ئوتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كی شاره‌كه‌یان دزی.

له‌سه‌ر دووسایدی حه‌ی عه‌سكه‌ری شاری كه‌ركوك ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتا ده‌بڵ ره‌نگی سوور به‌ ژماره‌ی 77101 سلێمانی مۆدێل  2013 به‌ ناوی ئومێد حسێن ره‌شید له‌لایه‌ن سێ چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ دزرا.

ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی دزیكردن كه‌ له‌ ساڵی نوێ له‌شاری كه‌ركوك تۆمار ده‌كرێت.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌ شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری چه‌ندین حاڵه‌تی كوشتن و رفاندن و دزیكردن تۆمار كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.