Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:33

هه‌رزه‌کارێکی ئه‌مریکی له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا ته‌واوی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کوژێت

هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ نه‌دراوه‌
کوردستان TV
100%

هه‌رزه‌كارێكی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن شانزه‌ ساڵان له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا به‌ به‌چه‌كێكی نیمچه‌ ئۆتوماتیكی دایكی و باوكی و خوشكێكی و مێوانێكیان ده‌كوژێت.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 2-1- 2018 ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌رزه‌كارێكی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان  له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا به‌ به‌چه‌كێكی نیمچه‌ ئۆتۆماتیكی دایكی و باوكی و خوشكێكی و مێوانێكیان له‌ ویلایه‌تی نیوجێرسی ده‌كوژێت.

فرانی پرێس ده‌شڵێ: دوای رووداوه‌كه‌ پۆلیس تۆمه‌تباره‌كه‌یان بێ هیچ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌ستگیركردووه‌و تا ئێستاش تۆمه‌تباره‌كه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌.

فرانس پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ برایه‌كی تۆمه‌تباره‌كه‌ و باپیره‌ی له‌ كاتی رووداوه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌دا بوون .

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.