Erbil 29°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 09:26

دروشمەکانی دژ بە ئێران لە سعودییەوە رەوانە دەکرێت

ئەوەی دەكرێت بەرپاكردنی جەنگێكی ناڕاستەوخۆیەوە بەرامبەر بە ئێران ئەنجام دەدرێت
کوردستان TV
100%


عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند كە لە 30%ی دروشمەكانی دژ بە ئێران لە سعودییەوە سەرچاوە دەگرێت .

شەمخانی  گوتی : بەپێی لێكۆڵینەوەكان ئەوانەی ئەنجامی دەدەن ، 27%ی ئەو دروشمانەی كە ئاراستە دەكرێن دژ بە ئێران لە سعودییەوە دەردەچێت .
روونیشیكردەوە كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و بەریتانیا و شانشینی سعودییە پشتگیری و یارمەتی خۆپیشاندەران دەدەن .

سكرتێری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئەوەشی راگەیاند كە ئەوەی دەكرێت بەرپاكردنی جەنگێكی ناڕاستەوخۆیەوە بەرامبەر بە ئێران ئەنجام دەدرێت .

پێشبینیشی كرد كە ئەو خۆپیشاندانانە چەند رۆژێكە و بە كۆتا دێت .

 

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.