Erbil 32°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 11:21

له‌ خۆپیشاندانی شاره‌کانی ئه‌سفه‌هان 7 پاسدارو خۆپیشانده‌ر کوژران

ژماره‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه‌ تا ئێستا كوژراون له‌به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌
کوردستان TV
100%

له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا له‌ كه‌هده‌ریجان و نه‌جه‌ف ئابادی سه‌ربه‌ ئه‌سفه‌هاندا، 7 پاسدارو خۆپیشانده‌ر كوژران.

ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئاسریران بڵاوی كرده‌وه‌ پێنج له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا له‌ كه‌هده‌ریجانی سه‌ربه‌ ئه‌سفه‌هان په‌لاماری قایمقامییه‌تی شارۆچكه‌كه‌یان داوه‌، كوژراون.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی ره‌جا نیوز كه‌ ماڵپه‌ڕێكی نزیكه‌ له‌ محافزكاره‌كان، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی نه‌جه‌ف ئابادی سه‌ربه‌ ئه‌سفه‌هاندا، دوو پاسدار و دوو خۆپیشانده‌ر كوژراون.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه‌ خۆپیشاندان زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتۆته‌وه‌و ژماره‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه‌ تا ئێستا كوژراون له‌به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵو

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.