لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا لە ڕێگەی بەندەرەکانی باشورەوە ڕۆژانە بڕی 3 ملیۆن و 535 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە کراوە.
هەناردەی نەوتی عێراق لە كێڵگەكانی باشوور لە مانگی (كانوونی یەكەم/12)ی ساڵی 2017دا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 535 بەرمیل نەوت رۆژانە.
دوو بەرپرسی كەرتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان راگەیاندووە، هەناردەی نەوتی خاو لە بەندەری بەسرە لە باشووری وڵات بەرزبووە بۆ ئاستی پێوانەیی، كە دەگاتە سێ ملیۆن و 535 بەرمیل نەوت رۆژانە.
ئەوە لەكاتێكدایە هەناردەی نەوتی خاو لەو كێڵگانەدا لە مانگی (تشرینی دووەم/11)ی ساڵی 2017دا سێ ملیون و 500 هەزار بەرمیل بووە.
ئاژانسەكەی ئاماژەی بەوەشكردووە، هەناردەی زۆربەی نەوتی خاوی عێراق لە رێگای بەندەرەكانی باشوورەوەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.