Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 10:27

ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی له‌ به‌غدا برینداربوون

25 كه‌سیان دۆخی ته‌ندروستیان مه‌ترسی له‌سه‌ره‌
کوردستان TV
100%


به‌هۆی ته‌قاندنی یارییه‌ ئاگرینه‌كان و ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێوه‌، ده‌یان كه‌س له‌ به‌غدا برینداربوون.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌كانی شه‌وی رابردوو له‌ به‌غدا ته‌قێنراون، بۆته‌ هۆی برینداربوونی سه‌رووی 100 كه‌س.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ره‌سافه‌ی به‌غدا ئاشكرایكردووه‌، به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی یارییه‌ ئاگرینه‌كان و ته‌قه‌كردنه‌وه‌، ده‌یان كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی و برینداربوون.

ده‌شڵێت له‌و 120 كه‌سه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان تۆماركراون، 25 كه‌سیان دۆخی ته‌ندروستیان مه‌ترسی له‌سه‌ره‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.