Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:01

نوێترین وێنەی کۆسرەت رەسوڵ لە شەقامێکی ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە

ژمارەیەك هاووڵاتی وێنەی لەگەڵدا دەگرن
کوردستان TV
100%


كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی لە شەقامێكی شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەركەوت.

نوێترین وێنه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا بڵاوده‌بێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، گه‌یه‌نرایه‌ ئه‌و وڵاته‌.

بەپێی چەند وێنەیەك كە بڵاوكراونەتەوە، كۆسرەت رەسوڵ لە شەقامێكی شاری بەرلین بینراوە و ژمارەیەك هاوڵاتی لێی كۆبوونەتەوەو وێنەی لەگەڵدا دەگرن.

له‌ ئێستاشدا وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، باری ته‌ندروستی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگیره‌، به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.

12ی مانگی 11ی ساڵی 2017، كۆسرەت رەسوڵ لە سلێمانی بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا، دوای چەند رۆژێك مانەوەی لەنەخۆشخانە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی رەوانەی ئەڵمانیا كرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.