شه‌وی ڕابردوو، دوای 18 خولهك له هاتنی ساڵی نوێی 2018، له دهۆك منداڵێك له دایك بوو، له كوردستاندا به یه‌كه‌م منداڵی ئه‌م ساڵه داده‌نرێت.
له سنووری پارێزگای دهۆك، له كاتی ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا، ژنێك منداڵی بوو، به پێی قسه‌ی باوكی ئه‌و منداڵه بێت، ڕاسته‌وخۆ دوای 18 خولهك له پێشوازیكردن له ساڵی نوێ، ئه‌م منداڵه هاتووه‌ته دنیاوه، هه‌رچه‌نده گومان ده‌كرێت یه‌كه‌مین منداڵی كورد بێت كه له ساڵی 2018 له دایك بووبێت، چونكه هیچ ئامارێكی ورد نییه كه بیسه‌لمێنێت ئایا ئه‌م منداڵه یه‌كه‌م منداڵ بووه یان نا.
تا ئێسته ئه‌م ڕووداوه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌نگی داوه‌ته‌وه، وێنه‌ی ئه‌م منداڵه له هه‌موو شوێنێك بڵاو كرایه‌وه و به یه‌كه‌م منداڵی ساڵی 2018 ناویان برد.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.