دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تاراوگه نشینی ئێران پشتیوانیی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانیان كرد، له ناوخۆی وڵاته‌كه‌ش چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی ناسراو له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵویستیان ده‌ربریی بۆ پشتیوانیی هاووڵاتییانی ناڕازیی، كه له‌ناویان حه‌مه‌ید فه‌ڕوخ نه‌ژاد و ته‌همینه میلانی و مه‌هناز ئه‌فشار ده‌بینرێن.
خاتوو ته‌همینه میلانی كه ده‌رهێنه‌ر و سیناریستی بواری سینه‌مایه له‌سه‌ر ئه‌كاونتی ئینستاگرامی خۆی نووسیویه‌تی كه هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ وێرانكاریی و توندوتیژیی ناكۆكم، به‌ڵام باوه‌ڕم ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ده‌یانبینین ده‌ستی دوژمنانی تێدانیه، به‌ڵكو ئه‌و دیمه‌نانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه هه‌موو چین و توێژه‌كانی وڵات توڕه‌ن له پیر و گه‌نج و ئافره‌ت و پیاو.
واته نایه‌كسانیی پیاو و ئافره‌ت ناناسێت و بارودۆخی قورسی ئابووریی پشتی خه‌ڵكی چه‌ماندووه‌ته‌وه،ئه‌وان داوای مافه‌كانیان و ئازادیی راده‌ربڕین ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها حه‌مید فه‌ڕوخ نه‌ژاد ئه‌كته‌ری ناسراوی ئێرانی له‌سه‌ر ئه‌كاونتی ئینستاگرامی خۆی نووسیویه‌تیی كه داواكاریی و ناڕه‌زایه‌تی مافی ئێمه‌یه، به‌ڵام باشتره پێش له‌و كه‌سانه بگیرێت كه ناڕه‌زایه‌تی هێمنانه‌ی ئێوه به لاڕێدا ده‌به‌ن.
جیا له‌م دوو كه‌سایه‌تییه‌ی بواری سینه‌ما، خاتوو مه‌هناز ئه‌فشاریش له ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تیی: ئه‌وه‌ی ده‌یبینین هاواری خه‌ڵكی ناڕازییه و وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان گۆپاڵ و گازی فرمێسك رێژ نییه.
سه‌رچاوه: ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.