دوابه‌دوای خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاووڵاتییانی ئێرانی له ناوخۆی ئه‌م وڵاته، به‌رپرسانی ئه‌منیی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌لیگرام و ئینستاگرامیان سنووردار كردووه.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی تهلیگرامیش باسی كردووه، به‌رپرسانی ئێرانی داوایان لێكردووه تا هه‌موو كاناڵه‌كانی سه‌ر تۆڕی ته‌لیگرام دابخات كه بانگه‌شه و رێكخستن بۆ خۆپیشاندانه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام ناوبراو داواكه‌ی ئه‌وانی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
له رۆژی رابردووه‌وه كار كردن به ته‌لیگرام و ئیسنتاگرام له ناوخۆی ئێران‌دا زۆر ئه‌سته‌م بووه بۆ هاووڵاتییان و به وته‌ی به‌كارهێنه‌ران ڤێرژنی سه‌ر دێسكتۆپی ئه‌م دوو پرۆگرامه باشتر كاری كردووه له‌چاو هی مۆبایل.
راگه‌یاندنی فه‌رمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش به خه‌ڵكی راگه‌یاندووه كه ئه‌و بڕیاره به ئاڕاسته‌ی پاراستنی ئارامیی و ئه‌منییه‌تی هاووڵاتییان دراوه.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی ته‌لیگرام نائۆمێدبوونه، ئیتر ده‌ستڕاگه‌یشتنی هاووڵاتییانی ناوخۆی ئێرانیان به‌م تۆڕه و هه‌روه‌ها ئینستاگرامیش سنووردار كردووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.