سناپ چات وه‌ك یه‌كێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه ناوازه‌كانی سه‌رده‌م، ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رده‌وام له زیاد بووندایه به‌تایبه‌ت له چینی گه‌نجاندا و به‌كارهێنانی رۆژانه‌ی رێژه‌یه‌كی خه‌یاڵیه.
سناپ چات به‌وه ناسراوه كه به‌رده‌وام تایبه‌تمه‌ندی جیاواز و ناوازه پێشكه‌شی به‌كارهێنه‌رانی ده‌كا و ئه‌وانیش چێژی زیاتر وه‌رده‌گرن له به‌رنامه‌كه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردوه كه به‌ردوام تۆڕه كۆماڵایهتیهكانی تر و به‌تایبه‌ت فه‌یسبووك چه‌ندان جار تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سناپی لاسایی كردوه‌ته‌وه.
ئه‌مجاره وا بڕیاره سناپچات تایبه‌تمه‌ندیه‌ك زیاد بكات به ناوی “Stories Everywhere” واته ستۆریهكان له هه‌موو شوێنێك.
مه‌به‌ست له‌م تایبه‌تمه‌ندیه بریتیه له‌وه‌ی كه به‌كارهێنه‌ران بتوانن ستۆریهكانیان ببه‌نه ناو ماڵپه‌ڕه‌كان و شوێنه‌كانی تر و كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی سناپچاتیش ستۆریهكان ببینن.
بۆ نمونه ده‌توانی له رێگه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه هه‌ر ستۆریهكی بڵاوكراوهت ببه‌یه هه‌ر وێبسایتێكی تر و هاوڕێیانت له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی سناپچات بتوانن سه‌یری رووداوه‌كانت بكه‌ن.
تا ئێستا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه زیاد نه‌كراوه ، وه كاتی بلاو كردنه‌وه‌ی دانه‌نراوه، به‌ڵام پێده‌چێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاو بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.