Erbil 15°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 12:59

لیژنەی نەزاھە: پێنج ھەزار گرێبەستی وەھمی له‌ عێراق ئاشکراکراون

لەسەر کاغەز دەگاتە 288 ملیار دۆلار
کوردستان TV
100%

لیژنەی نەزاھە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر گرێبەستی وەھمی لەناو حکومەتی عێراقدا ئاشکراکراون کە بەھۆیانەوە نزیکەی 230 ملیار دۆلار بەھەدەر دراوە، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ، 228 ملیار دۆلاری عێراق بە رێگەی بۆندی ساختە دزراون.

لەراگەیەندراوێکدا، لیژنەی نەزاھە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، ھەوڵەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئاشکراکردنی چۆنێتی بەھەدەردانی پارەو سامانی دەوڵەت و بەسزاگەیاندنی ئەو کەسانەی لەگەندەڵی تێوەگلاون به‌رده‌وامه‌.

لیژنەی نەزاھە ده‌ڵێت:له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا تائێستا توانیویانە پێنج ھەزار گرێبەستی وەھمی ئاشکرا بکەن، كه‌ زۆربەی ئەو گرێبەستانە لەبواری دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و ھاوردەکردنی خۆراک و بنیاتنانەوەی ژێر خانی ئابووری واژوو كراون، کە بەھۆیانەوە نزیکەی 230 ملیار دۆلار بەھەدەر دراوە.

له‌لای خۆششیه‌وه‌ ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ، 228 ملیار دۆلاری عێراق بە رێگەی بۆندی ساختە دزراون.

رەحیم دەراجی ، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق گوتی: زیاتر لە 5 هەزار بۆندی ساختە و کۆمپانیای وەهمی هەن کە 30% تاوەکو 60% ـی پارەی بۆندەکانیان وەرگرتووە.

رەحیم دەراجی گوتیشی: ئەو پارەیەی کە بەناوی پرۆژەی بونیادنان و بونیادنانی ژێرخان بەفیڕۆ دراوە، تەنیا لەسەر کاغەز دەگاتە 288 ملیار دۆلار.

ئەندامەکەی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو کە: بۆ نموونە وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆندێکی واژۆ کردووە بۆ کڕینی 12 فڕۆکەی چیکی کە بەهایان 11 ملیۆن دۆلارە، کەچی وەزارەتەکە 144 ملیۆن دۆلار بەرتیلی داوە بۆ ئەو بۆندە.

عێراق لە ریزبەندی رێکخراوی جیهانی بێگەردی ، یەکێکە لە دە گەندەڵترین وڵاتان لە ئاستی جیهان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.