محەممەد عگێلی، سەرکردەی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند" نووری مالیکی هەوڵی دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر دەدات و خۆیشى ئامادەیە سەرپەرشتی گفتوگۆكان بکات.
عگێلی وتیشی" مالیکی هەوڵی دەستپێکردنی گفتوگۆ لەنێوان بەغدا و هەولێر بە سەرپەرشتی خۆی دەدات و مالیکی لەگەڵ چارەی دروستە بۆ پاراستنی هەموو مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق".
تێزانین نووری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی حیزبی دەعوە، لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ رووداو رایگەیاندبوو" دەبێ لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوەو لەسەر حکومەتیش پێویستە لەگەڵ هەولێر دەست بە گفتوگۆ بکات و هیچ پاساوێک نابینم بۆ دواخستنی گفتوگۆكان بۆ دوای هەڵبژاردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.