ئەمڕۆ شه‌ممه خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە شارى تاران پەرەیان سەند و لەبەردەم زانکۆی تاران شەڕ و پێكدادان روویداو له‌م باره‌وه‌ش، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران، بە توندی هۆشداریی دایه خۆپیشانه‌ده‌رانى شار‌و شارۆچكه‌كانى ئێران و داواى لە هاولاتیانى ئێران كرد بەشداری لە خۆپیشاندانی نایاسایی نه‌كه‌ن و کێشە بۆ خۆیان وولاته‌كه‌یان دروست نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه به‌رده‌وام بن رێوشوێنى توندى ئه‌منى له هه‌مبه‌ریان ده‌گرێته‌به‌ر.
هەر ئەمڕۆ لە شارەکانی ئه‌سفەهان و کرماشان و شەهری و چه‌ندین شارى تر خۆپیشاندان به‌رێوه‌چوو، كه به‌هۆیه‌وه لە کرماشان و ئه‌سفەهان پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌مینیه‌كان دروستبوو.
تێزانین لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپى دۆخی ئابووری و بێ‌کاری و نه‌بوونى ئازادیی ڕادەربرین، له چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌ى ئێران خۆپیشادان و ناڕەزایی هاووڵاتیانی ده‌ستیپێكردووه‌و و پێده‌چێت رۆژ دواى رۆژ زیاتر ته‌شه‌نه بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.