له تارانى پایته‌خت خۆپێشاندان كراوه و شه‌ڕ و گرژى له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كان دروست بووه.
كه‌ناڵى رووسیا توده‌ی گرته ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له تارانى پایته‌خت خۆپێشاندان كراوه و شه‌ڕ و گرژى له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كان دروست بووه، ئه‌و كه‌ناڵه ڤیدیۆكه‌ى داناوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ڤیدیۆیه‌كه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌رگرتووه و ده‌ریده‌خات گرژییه‌كه له مه‌یدانى ئینقلاب بووه له تاران.
هه‌روه‌ها له گرته ڤیدیۆیه‌كه ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به دارا له خۆپیشانده‌دان ده‌ده‌ن.
لای خۆشیه‌وه وەزیری ناوخۆی ئێران، لە لێدوانێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "خبرنگاران جوان" ڕای گەیاندووە، هەرچەند هەتا ئێستا دەزگای دادوەری و ناوەندە ئەمنییەکان دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کردووە، بەڵام ئێمە "داوا لە خەڵک دەکەین بە بەشداری لە "خۆپیشاندانی نایاسایی" کێشە بۆ خۆیان و خەڵکانی دیکە ساز نەکەن."
ئەم قسانەی ڕەحمانی فەزڵی لە حاڵێک دایە کە هەر ئەمڕۆ خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە تاران پەرەیان سەندووە و لەبەردەم زانکۆی تاران کۆبوونەوەیەکی و شەڕ و تێکهەڵچوون هاتووەتە ئاراوە.
پێنجشه‌می رابردوو خۆپێشاندان له مه‌شهه‌د و نیشابور و شاهروود و كاشمر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران ده‌ستی پێكرد كه له دژی گرانیی رێك خرابوو. رۆژی هه‌ینی خۆپێشاندانه‌كان شاره‌كانی تری ئێرانی گرته‌وه و له شاره گه‌وره‌كانی تاران، ئه‌هواز، قوم، كرماشان و قوچان خۆپێشاندان كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.