Erbil 3°C سێشەممە 28 کانوونی دووەم 04:50

ئەمساڵ 200 پڕۆژە لە سنووری شارەوانییەکانی هه‌ولێر ئەنجام دراوە

لە ساڵی داهاتوو دوو كارگەی ریسایكلسنی خۆڵ و خاشاك دروست دەکرێن
کوردستان TV
100%

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی هەولێر ئاماری كاروچالاكیەكانی ساڵی 2017ی خستەروو، لە ساڵی 2017 نزیكەی 200 پرۆژەی جۆراوجۆرمان لە سنوری سەرجەم شارەوانیەكانی پارێزگای هەولێر جێبەجێكراوە جگە لە پرۆژە ستراتیژیەكان كە بەهۆی قەیرانەوە نەتوانراوە كاریان لەسەر بكرێت.

ئەمڕۆ شەممه‌ نەبەز محێدین بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری چالاكییەكانی ساڵی 2017ـی بڵاو كرەوە و رایگەیاند، لە ساڵی 2017 نزیكەی 200 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە سنووری سەرجەم شارەوانییەكانی پارێزگای هەولێر جێبەجێكراون جگە لە پڕۆژە ستراتیجییەكان كە بەهۆی تەنگژەوە نەتوانراوە كاریان لەسەر بكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر گوتی، لە سنووری شەش شارەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لە ساڵی 2017 لە سەر پێشینەی مانگانە 141 پڕۆژە بە بڕی 912 ملیۆن و 844 هەزار و 250 دینار جێبەجێكراون، هەروەها ئەو پڕۆژانەی كە لەسەر داهاتی %20ـی شارەوانییەكان چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، 48 پڕۆژە بوون بە بڕی 868 ملیۆن و 768 هەزار و 500 دینار بووە.

13 پڕۆژەی تر لە سەر بودجەی تایبەتی وەزارەتی شارەوانی جێبەجێ كراون بە بڕی 608 ملیۆن و 854 هەزار دینار، كە كۆی گشتی دەكاتە دوو ملیار و 390 ملیۆن و 466 هەزار و 750 دینار، هەروەها دوو كارگەی ریسایكلسنی خۆڵ و خاشاك لە سنوری شارەوانییەكانی شارۆكەی شەقڵاوە و شارۆكەی رواندز دروست دەكرێن" نەبەز وای گوت.
هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا کە لە ساڵی داهاتوو دوو كارگەی ریسایكلسنی خۆڵ و خاشاك لە سنوری شارەوانیەكانی قەزای شەقڵاوە و قەزای رواندوز دروست دەکرێن.

لە بڕیارێكی مانگی چواری ساڵی 2017ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیار درا بە خەرجكردنی لە %20 داهاتی شارەوانییەكان بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.