بهرپرسی نووسینگهی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دهۆک رایگهیاند، چوار كچی كوردی ئێزدی له دهستی داعش رزگاركراون.
چوار كچی كوردی ئێزدی له دهستی داعش رزگاركراون و ئێستا له رۆژئاوای كوردستانن، لهماوهی دوو رۆژی داهاتوودا به كهسوكارهكانیان شاددهبنهوه.
حوسێن قائیدی، بهرپرسی نووسینگهی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دهۆک راگهیاند سێ لهو كچانه خهڵكی گوندی كۆچۆن ئەوهی دیکەش خەڵکی کۆمەڵگەی گرعزێرە.
شایهنی باسه رۆژی پێنچشەممە 28-12-2017 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک ئاماری ساڵى 2017ی ڕاگەیاند، حسێن قائیدی گوتی: تەنیا سەرۆکی حکوومەتى ههرێمی كوردستان پشتگیری ئەم پرۆژەیەی کردووە و بەردەوامیشە لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە بۆ ڕزگارکردنی ئەو ڕفێنراوانەی کە ماون لە دەست چەکدارانی داعشدا.
قائیدی گوتیشی: بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر ئەو ڕفێنراوانەی ئێزدی لە دەست چەکدارانی داعش بوون لە شاری مووسڵ و حەویجە و ناوچەکانی ترن، بەڵام حکوومەتی عێراق هیچ پلانێکیان نەبوو بۆ ڕزگارکردنی ئەو ڕفێنراوانە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ئەو شارانەدا و تا ئێستاش بە هیچ شێوەیەک گۆیی لەم مەلەفە نییە و پشتگۆیی خستووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.