Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:44

سیروان کوێخا نه‌جم: وه‌کو یه‌کێتی باوکمان نه‌ماو فره‌ کابانین

كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر یه‌كێتیدایه‌ و ناهێڵن چاكسازی بكه‌ین
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ماڵ بێ باوك بوو، ده‌بێته‌ فره‌كابان، ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی باوكمان نه‌ماو فره‌ كابانین، كۆمه‌ڵێكیش ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر یه‌كێتیدایه‌ و ناهێڵن چاكسازی بكه‌ین.

سیروان كوێخا نه‌جم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به‌هۆكاری تۆمه‌تباركردنی گروپێكی نێو یه‌كێتی به‌فرۆشتنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فاوه‌ له‌كاتێكدا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌مان حیزبه‌، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌: شێخ جه‌عفه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی نییه‌، یه‌كێتی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌، ئێستا هه‌موومان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تین.

هه‌روه‌ها گوتی: كاك جه‌عفه‌ر هه‌ندێك قسه‌ده‌كات، من نازانم سه‌رچاوه‌ی قسه‌كانی كوێیه‌ و بۆچی ده‌یكات، چونكه‌ خۆیم نه‌بینیوه‌، به‌ڵام ده‌بوایه‌ كاك جه‌عفه‌ر ئه‌و قسانه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بكردایه‌، چونكه‌ تۆمه‌ته‌كانی ئاسان نین .

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی هۆكاری هێرشكردنه‌ سه‌ر یه‌كتری له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حیزبه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ بێ باوكی ده‌گێرێته‌وه‌، ده‌ڵێت: ماڵ بێ باوك بوو، ده‌بێته‌ فره‌كابان، ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی باوكمان نه‌ماو فره‌ كابانین.

ده‌شڵێت: ئێمه‌ له‌سه‌ركردایه‌تی بریاری باشمان دا و ویستمان مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه‌ كه‌ له‌دوای نه‌خۆش كه‌وتنی مام جه‌لال پێ به‌پێ یه‌كێتیان به‌ره‌و بچوك بوونه‌وه‌ برد، كه‌چی كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر یه‌كێتیدایه‌ و ناهێڵن چاكسازی بكه‌ین.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.