سه‌رۆككۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پیشاندانی پشتیوانی خۆی بۆ ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆیییه‌كانی ئێران، وێڕای پشتگیریی داخوازییه‌كانی هاوڵاتییانی ئه‌م وڵاته، خوازیاره كه حكومه‌تی وڵاته‌كه گوێ له داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران بگرێت.
دۆناڵد ترامپ له په‌یامێكی تویته‌ریدا جه‌ختی له پشتیوانی هاوڵاتییانی ئێران و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان كرده‌وه.
سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا له ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆیدا نووسیویه‌تی: چه‌ند راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه له خۆپێشاندانی هێمنانه‌ی هاوڵاتییانی ئێران كه ده‌ریده‌خات ئه‌وان بێزار بوونه له گه‌نده‌ڵیی رژێمی ئێران و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی به مه‌به‌ستی دابین كردنی پشتیوانیی دارایی له تیرۆریسم له دره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئه‌م وڵاته.
ترامپ ئه‌وه‌شی زیادكرد كه حكومه‌تی ئێران ده‌بێت رێز له ماف و داخوازییه‌كانی هاوڵاتییانی خۆی بگرێت، به‌تایبه‌تی مافی ئازادیی راده‌ربڕین، ئیتر جیهان وا خه‌ریكه ده‌ڕوانێته ئه‌م بابه‌ته و هه‌موو شتێك ده‌بینێت.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.