Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:22

مه‌ترسى گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌ره‌به‌ هاورده‌کان ده‌گاته‌ ناوچه‌ى شوان

دواى پاڵپشتى كردنى پارێزگارى كه‌ركوك و سوپاى عێراق له‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانى سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو بۆناوچه‌كانى دووبز و سه‌رگه‌ڕان مه‌ترسى ده‌گاته‌ گونده‌كانى
کوردستان TV
#7 #9
100%

دواى پاڵپشتى كردنى پارێزگارى كه‌ركوك و سوپاى عێراق له‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانى سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو بۆناوچه‌كانى دووبز و سه‌رگه‌ڕان مه‌ترسى ده‌گاته‌ گونده‌كانى شوان و ساڵه‌یى

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكى ناوچه‌ى شوانى سه‌ر به‌ پارێزگاى كه‌ركوك به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ به‌ پاڵپشتى پارێزگاى كه‌ركوك و هێزه‌كانى سوپاى عێراق كۆمه‌ڵێك عه‌ره‌بى كۆچبه‌رى هاورده‌ى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى دووبزو و سه‌رگه‌ڕان ،وه‌ هیچ رێگرییه‌كیش نه‌بووه‌ چه‌ندین خانوو داگیركراون ئێمه‌ش ترسى ئه‌ومان هه‌یه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌ربكرێین و دووباره‌ گونده‌كانمان داگیر بكرێته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسى له‌وه‌ش كرد گونده‌كانى ناوچه‌ى شوان و ساڵه‌یى له‌ سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس درابوو به‌ عه‌ره‌به‌ هاوه‌ورده‌كان و زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كانشیان به‌راو ده‌كرد و چه‌ندین خانویان له‌سه‌ر گونده‌كانى ئێمه‌ وه‌ك گوندى (كه‌لهور و بیبانى و كتكه‌و داره‌مان و ناوچه‌ى رێدار) دروست كردبوو ترسى ئه‌وه‌مان لادروست بووه‌ به‌ بیانوى خانوه‌كان و گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵیه‌كان دووباره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ زه‌برى هێز داگیرى بكه‌نه‌وه‌

داواى له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى كورد كرد له‌ به‌ غدا به‌ زووترین كات بێنه‌ ده‌نگ و چاره‌سه‌رێك له‌و پرسه‌ بكه‌ن و مه‌ترسیه‌كانى به‌عه‌ربكردن له‌و ناوچانه‌ دووربخه‌نه‌وه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.