چه‌ند رۆژێكه به پاڵپشتى پارێزگارى كه‌ركوكى ئێستا و فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌لاحه‌ددین عه‌ره‌به هاورده‌كانى پێشوو 72 كاتژمێریان به خه‌ڵكى چه‌ند گوندێكى ده‌ورو به‌رى سه‌رگه‌ڕانداوه تا گونده‌كانیان بۆ ئه‌وان چۆل بكه‌ن
دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر جگه له گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى سه‌ربه‌سوپاى عێراق و هاتنى هێزو گروپه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان ،به پاڵپشتى و بڕیارى هه‌ریه‌ك له جومعه عه‌تاد سه‌عدوون فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى تكریت و راكان سعید جبورى پارێزگارى كاتى كه‌ركوك و پۆلیسى ئیتیحادى ناوچه‌ى دووبز و سه‌رگه‌ڕان نزیكه‌ى 500 عاره‌بى هاورده‌ى پێشوو دووباره گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وى و ماڵه كورده‌كانى ناوچه‌ى سه‌رگه‌ڕان
به پێى لێدوانى چه‌ند كوردى ئه‌و ناوچه‌یه نزیكه‌ى 20 خانووى ماڵه كورده‌كان له ئێستادا ده‌ستى به‌سه‌ر دا گیراوه و 72 كاتژمێریش مۆڵه‌ت دراوه به كورده‌كانى دیكه
له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر سۆران ئیسماعیل سه‌رۆكى لێژنه‌ى هه‌رێم و پارێزگاكان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راَگه‌یاند: دواى رووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر عه‌ره‌به هاورده‌كانى پێشوو كه به مه‌به‌ستى به‌عه‌ره‌بكردن له ساڵى 1975 و هه‌ندێكیش له ساڵانى هه‌شتا هێندرابوونه ناوچه‌كه به هه‌لیان زانیوه له نه‌بوونى ده‌سه‌لاتى لایه‌نه كوردییه‌كان دووباره بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زه‌وى كشتوكاڵیه‌كان و خانوى هاوڵاتى كورد
هه‌روها جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه دواى 2003 ئه‌و عه‌ره‌بانه له چوارچێوه‌ى ماده‌ى 140 بڕى 20 ملیۆن دیناریان وه‌ك قه‌ره‌بوو وه‌رگرتبووتاكو بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه كانى پێشووى خۆیان كه زۆربه‌یان گه‌ڕابوونه‌وه و هه‌ربه پێى هه‌مان بڕیار‌و یاساش ده‌بوایه بڕى 10 ملیۆن دیناریش به هه‌ر ماڵه كوردێك بدرێت به‌ڵام جێبه جێ نه‌كرا
دكتۆر سۆران ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد به پێى بڕگه‌كانى مادده‌ى 140 ى ده‌ستورى عێراق ئه‌و كاره پێشلێكى یاساى زه‌قه‌و وه پارێزگارى كه‌ركوك و ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌ش تێیدا به لادان له ده‌ستور تاوانباركردوو گووتى :وه پێویسته هه‌موو نوێنه‌رانى كورد له‌به‌غدا داكۆكى بكه‌ین له دووباره ته‌عریب نه‌كردنه‌وه‌ى كوردانى ئه‌و ناوچه‌یه هه‌روه‌ها رێگربن له‌وه‌ى چیتر سه‌رو ماڵى كورد له‌و ناوچانه نه‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كانى عه‌ره‌ب
هه‌روه‌ها گوتى: به هۆى پشووه‌كان، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و نوێنه‌رانى كوردستان ئێستا له ماڵه‌وه‌ن به‌ڵان له 3/1/2018 هه‌موومان ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌غدا وه ده‌ست ده‌كه‌ین به چالاكیه‌كانمان وه یه كێك له كاره هه‌ره له پێشینه‌كانمان خستنه روو و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌یه،
به پێویستیشى زانى تا كو نوێنه‌ران ده‌گه‌ڕێینه‌وه به غدا ، ده‌بێت كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ى به‌ر له 72 سه‌عاته‌كه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیانه له‌سه‌ر كوردانى ناوچه‌كه رابگرین و وه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیداره‌ى ناوچه‌كه‌ش چیتر پالپشت نه‌بن بۆ درێژه كێشانى گرژى و ئاڵۆزییه‌كان. له‌و ناوچه‌یه
شاره‌دێى سه‌رگه‌ڕان سه‌ربه قه‌زاى دووبزى پارێزگاى كه‌ركوكه‌و زۆرینه‌ى دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه له نه‌ته‌وه‌ى كورد پێك دێت و له‌ساڵى 1975 و ساڵانى هه‌شتا قۆناغ به قۆناغ راگوێزران و پاشان عه‌ره‌بى شوێنه‌كانى دیكه‌ى عێراقیان هێنایه جێگه‌یان و زه‌وییه كشتوكالیه‌كانیان به‌سه‌ریاندا دابه‌ش كرد بڕ 10 هه‌زاردینارى سویسرى ئه‌وكاتیان پێدان بۆ دروستكردنى خانوو ، له دواى روخانى رژێمى به‌عس له ساڵى 2003 به پێى ماده‌ى 140 عه‌ره‌به‌كان گه‌رێندرانه‌وه شوێنى پێشووى خۆیان 20 ملیۆن دیناریان پێدرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.