ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا له ساكاریا سێ هاووڵاتیی عێراقی به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر كرد.
له میانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماری ساكاریا له رێكخراوی تیرۆریستی داعش، یه‌كه‌كانی دژه تیرۆری ئاسایشی ساكاریا له شارۆچكه‌ی ئاداپازاڕی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوكاتیان بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناونیشان ئه‌نجام دا.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا سێ هاووڵاتی عێراقی به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به داعش ده‌ستگیر كران و دوای گه‌ڕان و پشكنینی ناونیشانه‌كانیش ژماره‌یه‌ك ئامێری دیجیتاڵی و ١٢٨ هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی و ٥٠ هه‌زار و ٢١٠ لیره‌ی توركی دۆزرانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.