هه‌ركاتێك گوێمان له ناوی نۆكیا ده‌بێت، مۆبایله به‌هێز و كوالیتی به‌رزه‌كانی ساڵانی رابردومان به‌بیردێته‌وه.
نۆكیا ئه‌و برانده‌یه كه ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندی مۆبایله‌وه پێشه‌نگی ئامێره‌كانی جیهانی گرتبوو به‌جۆرێك له رێژه‌ی له %70 بهكارهێهرانی سه‌رتاسه‌ی جیهان به‌رهه‌مه‌كانی نۆكیایان به‌كارده‌هێنا.
به‌ڵام نۆكیا نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه خێراكانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به‌رده‌وام بێت و بۆیه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌م شكستێكی گه‌وره‌ی هێنا و كه‌وته دواوه‌ی زۆرینه‌ی كۆمپانیاكان.
له‌ساڵی ٢٠١٦ كۆمپانیایه‌كی فینله‌ندی به‌ناوی HMD GLOBAL دوباره نۆكیای گه‌ڕانده‌وه بۆ وڵاتی دایك و له مایكڕۆسفتی كڕیه‌وه!
له كۆتاییه‌كانی ٢٠١٦ دوو مۆبایلی كلاسیكی نۆكیا خرایه بازاڕه‌كانه‌وه و به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو پێشوازی لێكرا فرۆشێكی زۆری هه‌بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه نۆكیا له دڵی خه‌ڵك ماوه‌ته‌وه و هه‌میشه ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه.
نۆكیا بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه بازاڕه‌كانه‌وه به مۆبایلی هۆشمه‌ندی تایبه‌تمه‌ندی به‌رزه‌وی سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید كێبركێی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك ئه‌پڵ و سامسۆنگ و هواوی بكات.
ساڵی ٢٠١٧ هه‌ریه‌كه له مۆبایله‌كانی نۆكیا ٣،٦،٥ بڵاوكرایه‌وه و هه‌ر له‌سه‌رتای بڵاو كردنه‌وه‌ی له هه‌ندێك وڵات‌دا داواكاری زۆری له‌سه‌ر بوو به‌جۆرێك ته‌نها له وڵاتی چین له خوله‌كی سه‌ره‌تایی بڵاوكردنه‌وه‌یدا ، زیاتر له ملیۆنێك كه‌س ناویان تۆمار كرد بۆ كڕیی نۆكیا .٦
له‌هه‌مان كاتدا ، نۆكیا له به‌رهه‌می ٣٣١٠ ی كلاسیك به دیزاینی نوێ ،توانی فرۆشێكی یه‌كجار زۆری هه‌بێت به‌جۆرێك كه به‌رپرسانی نۆكیا رایانگه‌یاندوه ده‌یان ملیۆن له‌م ئامێره له چاره‌گی كۆتایی ٢٠١٧ فرۆشراوه.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا نۆكیا رێژه‌ی فرۆش و قازانجی ٢٠١٧ ی به‌رهه‌مه‌كانی به فه‌رمی بڵاو نه‌كردۆته‌وه به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه زانیاری نافه‌رمیان له كۆمپانیهكهوه دزه پێكردوه رایانگه‌یاندوه بڕیار وایه له‌سه‌ره‌تای ٢٠١٨ داتای ٢٠١٧ بڵاو ده‌كرێته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌شی زۆر سه‌ره‌نج راكێش ده‌بێت.
زۆربه‌ی ناوه‌نده ته‌كنه‌لۆژیه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه ساڵی ٢٠١٧ به به‌ختی نۆكیا ناو ده‌به‌ن و پێیان وایه دیارترین باس و روداوی ته‌كنه‌لۆژیا له ٢٠١٧ بریتی بوو له هه‌ستانه‌وه‌ی نۆكیا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو و سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی.
سه‌چاوه/ تێكا ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.