كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی لە كۆنۆنێل رایان دیلۆن گوتەبێژ بەناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش ، پێشبینی كرد كە ژمارەی چەكدارانی ماوەی داعش لە عێراق و سوریا تەنها 1000 چەكدار دەبن .
بەپێی لێدوانەكەی دیلۆن ، گوایە پێشبینی كرابوو كە ژمارەی چەكدارانی داعش كەمتر بووە لە 3000 چەكدار ، بەڵام دوا زانیاریمان ئاماژە بەوە دەكات كە نزیكەی 1000 چەكدار لە سوریا و عێراق ماون .
بەپێی گوتەی ئەو گوتەبێژە ئەمریكییە ، هێرش و فڕینە ئاسمانیەكانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو بۆ 300 هێرش و فڕین كەمبۆتەوە كە پێشتر نزیكەی 700 فڕینی ئاسمانی ئەنجام دەدران و لە مانگی ئەیلولی رابردووش نزیكەی 1500 فڕین و هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدران
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.