Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 19:23

فۆکس نیوز: ده‌بێ ئه‌مریکا پاڵپشتی له‌ دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی بکات

ده‌بێ عێراق و سوریاو لوبنان و یه‌مه‌ن دابه‌شبكرێت
کوردستان TV
#7
100%

ته‌له‌فزیۆنی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی رایده‌گه‌ێنێ، له‌ پێناو رێگه‌گرتن له‌ فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌ناوچه‌كه‌ ده‌بێ عێراق و سوریاو لوبنان و یه‌مه‌ن دابه‌شبكرێت و ئه‌مریكاش پاڵپشتی له‌ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكات.

ته‌له‌فزیۆنی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی وتارێكی نووسه‌ر مایكل ماكوڤسكی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا نووسه‌ر داوا له‌ دۆناڵد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات، پێویسته‌ له‌ پێناو رێگه‌گرتن له‌ فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌ناوچه‌كه‌ ده‌بێ عێراق و سوریاو لوبنان و یه‌مه‌ن دابه‌شبكرێت.

هه‌روه‌ها ماكوڤسكی نووسیویه‌تی: بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئێران ده‌بێ نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت، چونكه‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌سه‌ر حیسابی ناوچه‌كه‌ فراوان بكات و ئیسرائیلیش له‌ناو ببات.

له‌به‌شێكی بابه‌ته‌كه‌دا نووسه‌رداوا  له‌ دۆناڵد ده‌كات پاڵپشتی له‌ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بكات و هاوكارییه‌كانی سه‌ربازییه‌كانیش بۆ به‌غدا رابگرێ.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.