دایكێك و سێ منداڵی ئێزدیین له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگاركران و شادبوونه‌وه به خانه‌واده‌كانیان.
به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی رزگاركردنی كوردانی ئیزدی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی هاووڵاتیانی ئێزدی، دایكێك و سێ منداڵ ئێزدیین له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگاركران و شادبوونه‌وه به خانه‌واده‌كانیان.
حسێن قائیدی، بەرپرسی نوسینگەی كاروباری فڕێنراوەكان رایگەیاند، چوار هاوڵاتی دیكەی ئێزدی كە لەلایەن داعشەوە فڕێنرابوون لە وڵاتی سوریا ئازادكران و گەیەندراونەتە لایەن كەس و كارەكانی خۆیان لە دهۆك.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو چوار هاوڵاتیەی رزگاركراون پێكهاتوون لە ژنێك و سێ منداڵی.
حسێن قائیدی راشیگه‌یاند: تاوەكو ئێستا 3055 ئێزدی ئازادكراون و زیاتر لەو ژمارەیەش لەدەستی چەكدارانی داعش ماونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.