یاریزانی تیپی هۆستۆن رۆكیتس جیمس هاردن له‌دوو یاری له‌سه‌ر یه‌ك توانیویه‌تی په‌نجاو یه‌ك خاڵ بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار بكات.
ئه‌و یاریزانه توانی ببێته یه‌كه‌مین یاریزان دوای یاریزانی كوبی براینت كاتێ له‌ساڵی دووهه‌زارو حه‌وت به‌هه‌مان شێوه زیاتر له په‌نجا خاڵی له‌دوو یاری له‌سه‌ر یه‌ك تۆماركرد.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و یاریزانه توانی له‌یاریه‌كه‌دا په‌نجاو یه‌ك خاڵ بۆ تیپه‌كه‌ی هۆستۆن رۆكیتس تۆمار بكات، به‌ڵام له‌یاریه‌كه‌دا له‌به‌رامبه‌ر لۆس ئه‌نجلس كلیبرز دووچاری شكست بویه‌وه به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیست‌و هه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو هه‌ژده خاڵ.
لای خۆیه‌وه جیمس هاردن له‌وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانان كه توانیویه‌تی بگاته ژماره‌ی پێوانه‌یی برایت كاتێ له‌دوو یاری له‌سه‌ر یه‌ك له‌رابردوو زیاتر له‌په‌نجا خاڵی تۆماركردوه ناوبراو به‌توره‌ییه‌وه وتی تۆماركردنی زیاتر له‌په‌نجات خاڵ به‌لامه‌وه گرنگ نیه ، چونكه تیپه‌كه‌م دووچاری دۆڕاندن بۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.